نوچەنیت
منداڵێك کە تەمەنی دوو ساڵان بوو،ئۆتۆمبێل لێی دەدات و گیان لە دەست دەدات،ڕووداوەکە لە یەکێك لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بووە.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم،وتەبێژی پۆلیسی هەولێر،لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە دوو ساڵەیەی بە نوسینێك ڕاگەیاند.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم،وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە فەیس بووك نوسیویەتی” شه‌وی رابردوو 18/9/2015 هێزه‌كانی پۆلیسی له‌بوونی روداوێكی نه‌خوازراو له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان ئاگاداركراونه‌وه ، دوای گه‌یشتن بۆ شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه ئۆتومبیلێك خۆی له منداڵێكی دوو ساڵان داوه.
وەك وتەبێژی پۆلیس نوسیویەتی منداڵەکە ناوی “عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا عه‌بدولكه‌رێم”یه و ته‌مه‌نی دوو ساڵانه بووه،دوای ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێیددەدات،شوفێرەکە هەڵدێت و منداڵەکەش گیان لەدەست دەدات.
پۆلیس دەست بەجێ پەڕاوێکی کردووەتەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە ڕاپێچ کردنی بەرەو دادگا.