نوچەنێت
چەند ڕۆژێکە كەمبونی غاز هاوڵاتیانی نیگەران كردووە، بەجۆرێك بۆ پركردنەوەی بتڵێك غاز دەبێت چەند كاتژمێرێك لە سرە بوەستن، قائیمقامی قەزای كۆیەش دەڵێت ئەوە بەهۆی صیانەی كۆمپانیای (دانە غاز ) بووە.
چاپوك سەید عومەر قائیم قامی قەزای كۆیەئەمڕۆ هەینی 18-9-2015 سەبارەت بەكەمی غاز بە (نوچەنێت)ی ڕاگەیاند: ڕاستە لەم دوو ڕۆژی ڕابردوودا غاز كەمبووە ،بەڵام ساڵانە بەهۆی كاری چاكردنەوە(صیانە)ی كۆمپانیای (دانەغاز) غاز كەم دەبێت، ئەوەش تەنها لەشاری كۆیە نیە، بەڵكو لەشارەكانی دیكەش هەمان كێشەی كەمبوونی غاز هەبووە،گوتیشی كۆیە لە شارەكانی دی زۆر باشتر بووە، چونكە لە شارەكانی دی كەمی غاز زۆرتری خایاندووە.
چاپوك سەید عومەر گوتیشی بەزوترین كات كێشەی كەمی غاز چارەسەردەبێت و پێویست ناكات هاوڵاتیان نیگەران بن.
لەلایەن خۆشییەوە سۆران بەكر ئەو گەنجەی لە سرەی غاز وەستابوو بە بێزاریەوە دەڵێت،شەریکەی نەوتی شیواشۆک چەند كیلۆمەترێك لێمان دوورە داهاتەکەی دیار نیە بۆ کێە، ئێمەی، گەنجان یان لە سڕەی غازو بەنزینین … یان سڕە لەسەرسنورەکان .. گوتیشی سڕەی دوورو درێژمان هەیە وەک دریژکردنەوەکانی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.
گەنجی بێ چارەش هەموو ژیانی لەسڕە دەبیت چونکە بۆگەنجەکانیش دریژی دەکەینەوە بێ کاری بێ چارەییان حکوومەت لەکوییە.
دانەغاز گەورەترین ویەكەمین كۆمپانیای هەرێمایەتیە، لە لەكەرتی تایبەت لە بواری غازی سروشتی لە ناوچەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست كاردەكات، بەرەهەمەكانی ڕۆژانە لە هەرێمی كوردستانی عێراق ومصر دەگاتە (65،000)بەرمیل ، كۆمپانیای دانە غاز لە ساڵی 2005 دامەزراوە، و بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكە لە (ئیمارەی شارقەیە، لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو،و تۆڕێكی هەیەلە نوسینگەكانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق و لەمصر.






