نوچەنێت
دوێنێ هەینی لە دوو ڕوداوی جیادا لەسنوری قەزای كۆیە دوو هاوڵاتی بەهۆی ئاو و ئاگر گیان لەدەست دەدەن ،لە ڕوداوی یەكەمدا لە گوندی قەسرێی سەربە ناحیەی ئاشتی لە قەزای كۆیە پیاوێك دەسوتێت،لە ڕووداوی دووەمیشدا گەنجێكیش دەخنكێت.
عەقید شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە ڕایگەیاند: دوێنێ هەینی 18-9-2015 كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ لهكاتی ئاگربەردان له پوش و پاوانەكانی زەوییەکەی خۆی، بەمەبەستی پاكردنەوەی زەوییەكەی “محمد ئەبوبەكر” دەسوتێت، بەهۆی ئەوەی گڕی ئاگرەكە زۆر بەهێز بووە ،خۆشی پیاوێكی بەتەمەنە نەی توانیوە ڕابكات و دواجار دەسوتێت و گیان لەدەست دەدات.
شۆڕش كاكە سەبارەت بە ڕووداوی دەوەم گوتی: هەر پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی گەنجێكی دانیشتوی شاری هەولێر بەناوی (دانا سامان تەها) بۆ وێنەكرتن هاتووەتە سەربەنداوی “حەمامۆك” ،هەرچەندە لەوێ نوسراوە مەلەكردن قەدەغەیە بەڵام ئەو بەبێ ئاگاداری پۆلیس لە پشتەوەی بەنداوەکە مەلەی كردووە، خنكاوە.