نوجەنێت
وەزیری سامانە سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە لە هەوڵی جدیدان بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان موچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران دابەش بکەن.
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان،لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت،وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوای کردووە پێش جەژن موچەی مانگی حەوتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش بکرێت.
لەسەر ئەو داوایەش حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی هەرچی هەوڵە بدرێت بۆ ئەوەی بڕە پارەی پێویست دابین بکرێت بۆ دابەش کردنی موچەی مانگی تەمووزی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان.