نوچه‌نێت-رۆیته‌رز
منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانی عێراقی دوای ئه‌وه‌ی 4000 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و له‌گه‌ڵ خانه‌وه‌اده‌كه‌ی ده‌گاته ئه‌ڵمانیا، له‌كاتی به‌شداری له ئاهه‌نگی به‌خێرهێنانیان له شارۆچكه‌ی ئیشفایله‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.
یوست شوتسبێرگ داواكاری گشتی ناوچه‌كه دوێنێ به رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه ئه‌و منداڵه خۆی به په‌تی به‌سته‌ری نێوان دوو حه‌وزی گوڵ هه‌ڵواسیبوو، كه‌چی یه‌كێ له حه‌وزه‌كان به‌سه‌ریدا رووخا و ده‌ستبه‌جێ گیانی سپارد.
له‌لایه‌كی تره‌وه رینیه كوستانتینی وته‌بێژی شارۆچكه‌ی ئیشفایله‌ر وتی ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ دایك‌وباوك و برا نۆ ساڵانه‌كه‌ی به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگی به‌خێرهێنانه‌ی كردبوو كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه بۆ ئاواره‌كانیان رێكخستبوو.
ئاشكرایشی كردووه كه خانه‌واده‌ی ئه‌و منداڵه ته‌نیا چوار هه‌فته‌یه به ئاواره‌یی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و هیواداربوون له ئه‌ڵمانیا ژیانێكی باشتر به‌ده‌ستبێنن.