نوچه‌نێت-ته‌حریر
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌یاد عه‌للوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی “وه‌ته‌نییه” له په‌رله‌مانی عێراق و جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای كرد حكومه‌تی ئێستای عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی درووستبكرێ، واته ناڕاسته‌وخۆ داوای دوورحستنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد له ده‌سه‌ڵات.
عه‌للاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتیشی “داوا له گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێشنیاربكه‌ن كه تاكڕه‌و نه‌بێت و ره‌چاوی سازانی سیاسی بكا و ده‌ستوور و یاسا بكات”.
عه‌للاوی جه‌ختیكرده‌وه له‌و حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانییه‌دا ده‌بێت سه‌رانی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان و بزووتنه‌وه میللییه‌كان و ئه‌وانه‌ش به‌شداری تێدابكه‌ن كه له حكومه‌تی ئێستادا به‌شدارییان پێنه‌كراوه.
به وته‌ی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای سازان بێت نه‌ك په‌راوێزخستن و ئه‌ركیشی پاراستنی ئاساییشی عێراق و بنه‌بڕكردنی داعش و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی عێراقی و لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران بێت جا ئه‌و گه‌نده‌ڵانه سیاسه‌توان بن یان سه‌ربازی یان به‌رپرسان یاخود ئه‌وانه‌ی ماڵی گشتییان دزیوه.