نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
چوار مانگی ته‌واوه ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ناحیه‌ی گه‌رمه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌للوجه ده‌ستی پێكراوه، كه‌چی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه له‌ده‌ست داعش رزگاری بكه‌ن، بگره هه‌ندێك گوندی ده‌وروبه‌ریشیان دۆڕاندووه.
شه‌ڕی گه‌رمه ئێجگار توندوتیژه و له داعش و حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و برینداری زۆر هه‌ن.
چاودێران رێڕه‌وی شه‌ڕه‌كه به شكستێكی گه‌وره بۆ هێزه‌كانی ئه‌منییه عێراقییه‌كان ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه گومان ده‌خاته سه‌ر توانایان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان.
سه‌لمان حیكمه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی گه‌رمه ده‌ڵێت “هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به پلانێكی سه‌ربازی توندوتۆڵ و به‌رده‌ستیی چه‌كێكی زۆر و هاریكاری فڕۆكه‌وه ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی گه‌رمه‌یان ده‌ستپێكرد و ده‌یانوت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا رزگاری ده‌كه‌ین”.
حیكمه‌ت ده‌ڵێ هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌ك گه‌رمه‌یان ئازاد نه‌كرد، بگره له‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ڵهاتن كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر له داعشیان ستاندبوونه‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت “شكستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له گه‌رمه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پلان و ئاماده‌سازی و هه‌ڵڵا ئیعلامییه‌ی نابوویانه‌وه، شكستێكی ئابڕوبه‌رانه‌یه و گومان دروستده‌كات سوپا و حه‌شد بتوانن هیچ جۆره سه‌ركه‌وتنێكی دیكه به‌ده‌ستبهێنن”.
حه‌لبووسی ده‌ڵێت به به‌راورد به فه‌للوجه و بێجی و ره‌مادی، ناحیه‌ی گه‌رمه ئێجگار بچوكه، بۆیه كۆنترۆڵنه‌كردنه‌وه‌ی له‌و ماوه درێژه‌دا، زۆر بێهیوامان ده‌كات.
ئه‌و داواش ده‌كات عێراق پشت به وڵاتانی دیكه ببه‌ستێ بۆ وه‌ده‌رنانی داعش، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت هێزگه‌لێكی ئه‌منی كه به چوار مانگ ناحیه‌یه‌ك رزگار نه‌كه‌ن، ئیدی چۆن ده‌توانن له‌و هه‌موو ناوچه به‌رفراوانه‌ی عێراق داعش وه‌ده‌رنێن.