كورتەباڵاترین پیاو كۆچی دوایی كرد

0

نوچە.نێت

 

رۆژنامەی كاتماندوپۆستی هیندی بڵاویكردەوە، شاندرا بەهادور دانگی، كە كورتەباڵاترین پیاوی جیهانە، لەتەمەنی 76 ساڵیدا بەنەخۆشی هەوكردنی سییەكانی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی دورگەی ئەرخەبیل ساموا لەدەریای ئارام كۆچی دوایی كرد.

لەساڵی 2012 کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان دانگییان بەكورتەباڵاترین پیاوی جیهان ناساند كە درێژی باڵای 54.6 سانتیمەترە.

رۆژنامەکەرایگەیاند”دانگی لەبەرنامەیدا بوە سەردانی چەندین وڵاتی جیهان بكات‌و لەنزیكەوە خۆی وەك كورتەباڵاترینی پیاو بناسێنێت”

شایەنی باسە دانگی لەساڵی 1939 لەهەرێمی دانگ لەنیپاڵ لەدایكبوەو تا كۆتاییەكانی ساڵی 2011 جێگری جونرای بالاویگ فلیپینی كورتەباڵاكان بوە دواتر لەساڵی 2012 ژمارە پێوانەییەكەی وەرگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com