بامێلا ئەندرسۆن، بەچەند دۆلار سەمات لەگەڵ دەکات

0

نوچە.نێت

 

ئاژانسی ئینتەرفاكسی روسی بڵاویكردەوە، خانمە ئەكتەرو نمایشكاری ئەمەریكی‌و بەرەگەز كەنەدی بامێلا ئەندرسۆن، بەشداریكرد لەمەزادێكی خێرخوازیی شاری فلادیفوستۆكی روسیا، تێیدا ئاشكرای كرد به‌چ بڕه‌ پاره‌یه‌ك سه‌ما ده‌كات.

بەشداریكردنی ئەندرسۆن لەچوارچێوەی كارە خێرخوازییەكانی مونتەدای ئابوری رۆژهەڵاتدایه‌، كە تێیدا چەندین تابلۆی هونەریی‌و چەند پەیكەرێكی گیانلەبەرانی تێدا نمایشدەكرێت، لەگەڵ گەشتكردن بۆ هەردو دورگەی كەمتشاتكاو ساخالین لەروسیا.

بڕیار وایە سەرجەم داهاتی مەزادو گەشتەكان بۆ بەرگریكردنی ڕاو و بازرگانی نایاسایی بەگیانلەبەرانەوە خەرج بكرێت، لەگەڵ دانانی چەند پرۆگرامێكی گەشەپێدانی ژینگەیی لەهەندێك لەناوچە دەشتاییەكانی روسیا.

لەتەموزی رابردودا لەرێگەی نامەیەكەوە، بامێلا ئەندرسۆن، سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین-ی لەو كەشتیانە ئاگادار كردبۆوە كە بازرگانی بەگۆشتی جۆرێك لەنەهەنگەوە دەكەن، كە ژمارەیان بەرەو نەمان دەچێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خانمە ئەكتەرو نمایشكاری ئەمەریكی‌و بەرەگەز كەنەدی بامێلا ئەندرسۆن، نرخی هه‌رجارێك سه‌ماكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك ئاشكرا كرد كه‌ بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌.

pamelaa

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com