نوچەنێت
یەپەگە ڕەددی دەکاتەوە هێزەکانی ئەمەریکا چووبنە ڕۆژئاوای کوردستان و،وتەبێژی یەپەگە جەختیش دەکاتەوە یەپەگە و ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعشدا پەیوەندییان لە ئاستێكی پێویستدایە.
ڕێدور خەلیل وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی(سپۆتینگ)،هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌دد كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن،هیچ هێزێکی ئه‌مریكی چووبێته خۆرئاوای كوردستان.
هەر لەو لێدوانەدا ڕێدوور خەلیل وتی”ئه‌وان تائێستا هیچ داخوازییه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردوه بۆئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا بچێته خۆرئاوا و جگه له‌وه‌ش داوایان نه‌كردوه، مه‌شق و راهێنان به شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بكه‌ن”.
دەربارەی پەیوەندی یەپەگە و ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعشدا ڕێدوور خەلیل ڕایگەیاند”په‌یوه‌ندی نێوان یه‌په‌گه و ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعش، په‌یوه‌ندییه‌كی باشه و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا هه‌یه، وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆرئاوای كوردستان ده‌چنه‌وه خۆرئاوا”.