نوچەنیت
مەلا عەلی کەڵەك،ئەو دەنگۆیانە ڕەدد دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن مەلا عەلی زیاد لە یەك ژنی هەبێت و ڕایدەگەیەنێت کە تەنها ژنێکی هەیە.
ماوەیەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە مەلا عەلی ژنی تری هێناوە و زیاد لە ژنێکی هەیە،ئەو دەنگۆیانەش کارێکی وایان کرد کە مەلا عەلی وەڵام بداتەوە.
لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك،”عەلی محمود”ناسراو بە مەلا عەلی کەڵەك ئەوە ڕادەگەیەنێت کە تەنها یەك ژنی هەیە و وێنەیخۆیی و خێزانەکەشی بلاو دەکاتەوە.
وە ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە لە سایەی ئاینی ئیسلامدا تا ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لەگەڵ یەك نەڕەنجاون و هیچ قسەیەکی ناشرینیشیان بە یەکتر نەوتووە،و بە گوڵی جوان ناوی خێزانەکەی دەهێنێت.