دەسەڵاتى جوڵەپێکردنى داهاتى نەوت لە ئاشتى هەورامى وەردەگیریێتەوە

0

نوچەنێت

بە پێی رێکەوتنى نوێی نیوان وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتى دارایی، بە ئاگاردارى ئەنجومەنى وەزیران ،تەنها وەزیرى دارایی و ئابوورى دەسەڵاتى جوڵەپێکردنى پارەى داهاتى نەوتى دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان ڕێکەوتنى نوێی نیوان وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتى دارایی پێشتریش باسی لە سەر کرابوو، بە پێی خاڵەکانى ئەو رێککەوتنە پارەى داهاتى نەوت تەنها لە هاڵك بانکى تورکیا دەبێت و بەبێ نێوەندگێڕى بانکى دووەم.

ئەو ڕێککەوتنە دەبێ تاکو 1-10-2015 بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەو دەسەڵاتە کەپێشتر ئاشتى هەورامی وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان، هەیبوو لەو ماوەیەدا رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە پێی رێکارە یاساییەکان وەرى بگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com