نوچەنێت
دوای ئەوە سەرجەم چەکەکانی بەدەست گەیشت،سوپای سوریا لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی کرد بە بەکارهێنانی چەکە نوێیەکانی ڕوسیا.
سەرچاوەکانی هەواڵ،لە سوریاوە ئاماژە بەوە دەکەن، ماوەی چەند هەفتەیەکە سوپای سوریا بەشێکی زۆر لەو چەکانەی بەکار هێناوە کە لەلایەن ڕوسیاوە گەشتووەتە دەستی.
ڕوسیا بەر لەوەی چەکەکان ڕادەستی سوپای سوریا بکات، لە ڕێگەی چەند پسپۆڕێکی سەربازییەوە مەشق و ڕاهێنانی بە سوپای سوریا کردووە ،و دواتر سەربازە مەشقپێکراوەکانی سوریا توانیویانە بە شێوەیەکی دروست سەرجەم ئەو چەکانە لە سوریا بەکار بهێنن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەدەن کە بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە مەیدانەکانی جەنگدا خەریکە کاریگەی گەورە دروست دەکەن و تەرازووی شەڕ لەو مەیدانانەی ئەو چەکانەی تێدا بەکار هاتووە لە بەرژەوەندی سوریا دەشکێنێتەوە.
چەکەکان هەمووی چەکی پێشکەوتوون و زۆر وردن لە پێکانی ئامانجەکاندا،بۆیە سوپای سوری دەیەوێت لە زۆرتەین مەیداندا ئەو چەکانە بەکار بهێنێت.