جەلال پەرێشان ڕەددی دەکاتەوە موچە وەربگرێت

0

نوچەنێت

جەلال پەرێشان ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕەددی دەکاتەوە بۆ موچە وەرگرتن چووبێتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر.

لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک،جەلال پەرێشان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر،لەگرتەیەکی ڤیدۆییدا ئەوە ڕادەگەیەنێت،کە بۆ ئەوە چووەتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تا خزمەتی چینی هەژاران بکات،و بەهیچ شێوەیەك بۆ موچە وەرگرتن نەچووە.

هەر لەو گرتە ڤیدۆییەدا جەلال پەرێشان ئاماژە بەوە دەکات جار و بار دەچێتە بینای ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەهۆی سەرقاڵ بوونی بە کار و باری هاوڵاتیان و بە تایبەت چینی هەژاران.

پەرێشان ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە تا ئێستا یەك دیناری موچەی وەرنەگرتووە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ئامادەش نییە یەك دینار موچە وەربگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com