نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك،ڕایدەگەیەنێت لە هەڵمەتێکی هێزەکانیاندا لە ناحیەی لەیلای سەر بە پارێزگای کەرکووك،توانیویانە داواکراوێك دەستگیربکەن،کە بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکرابوو.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا تیرۆریست بوونی ئەو کەسە دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت،دوای لێکۆڵینەوەیەك ورد بۆیان دەرکەوت کە داواکراوەکە تیرۆریست بووە و هەر بۆیە دەست بەجێ دەستگیر کراوە.
تیرۆریستەکە بە پێی وتەی وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی کەرکوك بێت،خەڵکی ناحییەی سلێمان بەگ)ـە و لە لایەن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی خورماتوو دواكراو بووه به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر.