نوچەنێت
ڕێکخراوی ئۆپیك بە پشتبەستن بەکۆمەڵێک داتای تایبەت بە بواری نەوت،ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك ساڵانە 5 دۆلار بەرزببێتەوە و بەم پێیەش ساڵی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە بازاڕەکانی جیهاندا بگاتە 80 دۆلار.
سەرچاوەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیەی کە لەڤییەنا ئەنجامدراوە و تێیدا ڕاپۆرتێك ئامادەکراوە، و تا ئێستا لەلایەن وەزیرانی نەوتی وڵاتانی بهشداربووانی رێكخراوهكه، پەسەند نەکراوە، باس لەوە دەکەن،لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە راپۆرتهكه پێشبینی دهكات، بهرههمهێنان لهدهرهوهی ئۆپیك رۆژانه بڕی یهك ملیۆن بهرمیل تا ساڵی 2017 داببهزێت .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکەی ڤییەنا ،ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر بازاڕەکانیش دەست بکەنەوە بە هاوسەنگی،بەدوور دەزانرێت جارێکی تر نرخی نەوت بگاتەوە 100 دۆلار تا پێش ساڵانی 2030_2040.