ده‌وڵه‌تی كوردی و په‌یمانی لۆزان
میدیا شێخ عه‌بدڵڵا
سه‌ره‌تای بێ به‌شكردنی كورد له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوێن و كلتوور و زمانه و پێشێلكردنی سه‌رجه‌م مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یماننامه شومه‌كه‌ی لۆزانی (1923) كه به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه ده‌وڵه‌تییه زلهێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ئینگلیز و ئیتاڵیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندیان گۆڕی به‌دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر سوریا و ئێران و عیراق و توركیا به‌جۆرێك كه نه‌خشه‌ی خاكی كوردستانیان لێكهه‌ڵوه‌شاندن و هه‌رچی سه‌روه‌رت و سامانی ئه‌م وڵاته‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانه‌وه قۆرخكراو ئابووری خۆیان پێ بوژاندنه‌وه و كوردیشیان تووشی دواكه‌وتن و لاوازبوون كرد جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافی و سیاسی.
بێگومان ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیش ته‌نها به‌دابه‌شكردنی خاكی كوردستانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو هاوكاری ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانیشیان ئه‌كرد له‌ناوبردنی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردا وه‌ك چۆن یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هاوكاری توركیای كه‌مالی كرد له‌سه‌ركوتكردنی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و كوشتن و ڕاگواستنی زیاتر له ملیۆنێك كورد بۆ ناوچه توركنشینه‌كان له‌ناوبردنی كۆماری ئۆتۆنۆمی كوردستانی سوور بڵاوپێكردنیان له ڕوسیا.
ئه‌مریكا و ئینگلیزیش هاوكاری شای ئێرانیان كرد له‌ڕووخانی كۆماری مهابات و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی و هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر باشووری كوردستان و هاوكاری حكومه‌تی عیراقی ئه‌وكاتیان كرد بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر. ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكان ئه‌بینین سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه ڕژێمی به‌عس به‌سه‌ر كوردستانی باشووریدا هێنا هه‌ر له كیمیابارانكردن و ئه‌نفال و كوشتن و به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاودوونان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی تێدا بوو ئه‌گه‌ر خۆی له بێ ده‌نگبوونیشیدا بینیبێته‌وه له‌ئاست پێشێلكارییه‌كاندا.
ئه‌توانین بڵێین په‌یمانی لۆزان شێرپه‌نجه بوو بۆ كورد بۆیه هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی خۆی له‌خۆیدا داوایه‌كی ڕه‌وایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی به‌ده‌وڵه‌تبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ده‌ستی داگیركه‌ری سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیخواز تووشی كه‌رتبوونی كرد ئه‌مه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی جنێف و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ كه جه‌ختكردنه‌وه‌یانه له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه مه‌رجه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوونی تێدا بێت و شایسته‌ی ئه‌وه بێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ی كوردی چل ملیۆنیی هه‌تائێستا بێ ده‌وڵه‌ته.
هه‌موو ده‌زانین كه مه‌رجی بوون به‌ده‌وڵه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به بوونی دانیشتوان و زه‌وی نیشته‌جێبوون و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م مه‌رجانه‌دا دابه‌شكردنی كوردستانه و نووساندنی به‌ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه یه‌كگرتنه‌وه‌ی خاكی كوردستان هه‌ر بوَیه یا ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی داگیریان كردووه دان به‌و ڕاستیه بنێن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه و خاكێكی هه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت كه ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا قه‌ت چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانی سوریا و توركیا و ئێران، بۆیه ته‌نها ڕێگا به هاوده‌نگی و هاوخه‌باتی گه‌لی كورد ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرنتی پشتگیری ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ده‌وریان هه‌بووه له دابه‌شكردنی خاكی كوردستاندا هه‌موو باش ئه‌زانین له ئێستادا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌ماوه له گۆڕه‌پانی سیاسیی‌دا بۆیه ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی جێ ده‌ستیان دیار بێت له گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایه، وه‌ك ده‌بینین ئه‌مریكا ئێستا له عیراق له‌گه‌ڵ كورددا هاوپه‌یمانه ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی بێت له‌ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی كورده كه له ئێستادا ئه‌مریكا دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌رێكی وه‌ك ئێرانه كه له‌كاتی په‌یمانی لۆزان هاوپه‌یمان بوون، جگه‌له‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ نابینرێت له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا و سوریاشدا هه‌رچی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیشه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ئێستادا له وتاری سیاسییاندا پشتگیری بیری ئازادیخوازانه‌ی گه‌لان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كه‌ن به‌پێی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، كه‌واته ئه‌وه ئێستا گرنگه بۆ كورد هاوده‌نگی و هاوخه‌باتییه بۆ داواكانیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و كۆكردنه‌وه‌یان له ده‌وڵه‌تێكدا به‌ناوی كوردستانی گه‌وره‌وه، به‌ڵام لێره‌وه پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆ كورد كه‌مته‌رخه‌مه له‌م هه‌نگاوه‌دا له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین ته‌نها پارچه‌یه‌كی كوردستان كه ئازادی به‌خۆوه‌بینووه كوردستانی باشووره كه خاوه‌نی هه‌رێمێكه تائێستا بۆ نه‌یتوانیوه ببێته یه‌كه‌م پێگه‌ی هه‌نگاونان بۆ خواستی ده‌وڵه‌تبوونی كورد؟
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه كوردستانی باشوور هه‌تائێستا باوه‌ڕی به‌جیابوونه‌وه‌ی خۆی نییه له عیراق، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌كانی وا ده‌خوازێ و تائێستاش كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه نه‌یتوانیوه كوردبوونی ئه‌و شاره بسه‌لمێنێت، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی كوردستان دوای ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی (1991)ه‌وه تائێستا نه‌یتوانیوه ماڵی خۆی یه‌كبخات، به‌ڵكو له‌نێو شه‌ڕی حزبایه‌تی و ململانێ ناوچه‌گه‌ریه‌تی و دوو ده‌سه‌ڵات بووه ئێستاش كه بوارێك هه‌یه بۆ یه‌كده‌نگبوونی دیسانه‌وه شه‌ڕی كورسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات جا ئه‌گه‌ر له‌هه‌رێمكدا نزیكه‌ی بیست ساڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت كورد نه‌یتوانیبێت هاوده‌نگ بێت ئه‌بێت چ خه‌ونێكی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌كه هه‌بێت؟!
من هه‌تائێستا هاوده‌نگیه‌كم نه‌بینی له پرۆگرامی حزب و جووڵانه‌وه كوردییه‌كاندا كه كار بكه‌ن بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی كورده‌وه جگه‌له‌وه‌ش بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی ناوچه‌كانی دی كوردستانی ئازاد نه‌كراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانی خێر به‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستانی باشووردا نانێن. واته به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌ر كه‌سه و كاری خۆی پێ باشه و ئه‌وی دی زه‌ڕبی سفر ده‌كات ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازی كورد و هه‌لی له‌ده‌ستدانی خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كورده بۆیه پێویسته له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كورد سوود له شكست و ئه‌زموونی ڕابردووی خۆی ببینێت و هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره نه‌كاته‌وه و ماڵی ناوخۆی ڕێكبخاته‌وه و شێوازی دیپلۆماسی په‌یڕه‌و بكات له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیدا.
