نوچەنێت
ژمارەیەك چەکداری داعش لە درەنگانی شەوێکدا،موسڵ بەرەو سوریا جێ دەهێڵن و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەبێت،لە نێو چەکدارەکاندا ژمارەیەك لە چەکداری ئافرەت بوونیان هەیە.
عیسمەت ڕەجەب لێپرسراوی لقی چواردەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری موسڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە کە هەشتاو دوو چەکداری داعش لە شاری موسڵەوە بەرەو سوریا هەڵهاتوون.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە شاری موسڵەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەو ژمارەیە سێ کەسیان ئافرەت بووەن.
هۆکاری هەڵهاتنی ئەو چەکدارانەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستا بێ متمانەییەکی زۆر لە ڕیزەکانی داعشدا پەیدا بووە و ڕۆژانە بەژمارەیەکی زۆر خۆیان لە ڕیزەکانی داعش دەشارنەوە و بەرەو شوێنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی داعش هەڵدێن.