بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژەیەك بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان دەداتە پەرلەمان

0

نوچه‌نێت-تۆڕی هه‌واڵی بزووتنه‌وه‌

 

بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژە بڕیارێك بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان لە هەرێمی كوردستان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

بڕیارە بە واژۆی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران پرۆژە بڕیارێك بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان لە هەرێمی كوردستان رۆژی 20 ی ئەیلوولی 2015 لە لایەن فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

شوان قەڵادزەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند:” پرۆژە بڕیارەكە لە 7 ماددە پێكهاتووە بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێكسی و بەدڕەوشتییەكان لە هەرێمی كوردستان كە هەڕەشە لە خێزان و كۆمەڵگاو و لایەنی كۆمەڵایەتی دەكات”.

شوان قەڵادزەیی گوتی:” بە پێی پرۆژە بڕیارەكە هەر كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت ئەگەر ئەو ماڵپەڕانە بلۆك نەكات ئەو بە بڕی 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەگەر بەردەوام بێت تووشی سزای زیندانی دەبێتەوە”.

رۆژی 14ی ئەیلوولی 2015 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە بڕیارێكی پەسەندكرد كە بە واژۆی 163 پەرلەمانتار پێشكەشكرابوو بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان لە عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com