پارتى: پێش بە هێچ وەزیرێک نەگیراوە بۆ چونە پەرلەمان

0

نوچەنێت
پارتی دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێ، بانگهێشتکردنى وەزیرەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پەرلەمان کارێکى ئاسایی و یاساییە.

پاش ئەوەى چەند پەرلەمانتارێک ئاماژەیان بەوە دابوو کە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رێگە نادات وەزیرەکان بچنە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە، و ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن بۆیە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و بە تایبەت سەرۆکی حکومەت  ڕێگە نادات وەزیرەکان بچنە پاڕلەمان ،چونکە حکومەت دەیەوێت  پاڕلەمان ئیفلیج بکات.

نازم کەبیر ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند” ئەوە مەسەلەیەکى یاساییە کە چەند پەرلەمانتارێک یاداشتێک دەدەنە سەرۆکایەتى پەرلەمان بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرێک کە لە پەرلەمان ئامادە بێت، بۆ ئەمەش کاتى دەوێت تاکو رێکارە یاسایەکان تەواو دەبێت.

هەوەها گوتى ئەوە راست نییە کە سەرۆکى حکومەت رێگر بێت لە وەزیرەکان تا بچنە پەرلەمان، پێشتر چەندین جار داواکراوە و وەزیر چوەتە پەرلەمان و بە سرووشتیش وەرگیراوە، گوتیشی” وەزیرى سامانە سرووشتییەکان زیاتر لە هەشت جار چوەتە پەرلەمان و لە گەڵ لێژنەى تایبەت ئامادە بووە و هیچ کات رێگرییان لى َ نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com