نوچەنێت
دوێنێ یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە لەسەر داوای ئەمەریکا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکرات(پەیەدە) کۆبوونەتەوە لەسەر چەند پرسیکی گرنگ کۆبوونەوەیەکی باش ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ نوێنەری پەیەدە لە ئەوروپا ئەو هەواڵەی پشت ڕاستکردەوە و ئاماژە بە ڕێك کەوتنێك دەکات لە نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ساڵح موسلیم هاسەرۆکی پەیەدە.
لەلای خۆشییەوە فوئاد حوسێة سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەی پشتڕاستکردەوە و ئامادەبوونی شاندی ئەمەریکاشی لەنێو کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرد.
عه‌بدولسه‌لام مسته‌فا نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتی(په‌یه‌ده) له ئه‌وروپا،عەبدولسلام ئامادەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان بارزانی و موسلیم بووە.
ئەو نوێنەرەی پەیەدە لە ئەوروپاوە ڕایگەیاند”له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان، له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌ك له ستێوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا‌و برێت مه‌كۆرك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و جۆن ئالن نوێنه‌ری سه‌رۆك ئۆباما بۆ جه‌نگی دژ به داعش‌و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یبوون”.
عەبدولسەلام موستەفا ئامانجی کۆبوونەوەکە بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو”ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ماهه‌نگیكردن‌و كاری هاوبه‌ش بووه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی داعش‌و به‌ره‌ی نوسره‌و له‌و بواردا رێكه‌وتنێك كراوه له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)و هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان”، وتیشی: “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا نه‌كراوه”.
لای خۆشیه‌وه فۆئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند” له دیدارێكیاندا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە، به ئاماده‌بوونی شاندێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كان، و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی به‌ره‌كانی به‌رگری و شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تاوتوێكرا”.