نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.9.2015 هەشتەمین کۆبونەوەى پێنج قۆڵی لە نێوان (پارتی، یەکێتى، گۆڕان،یەکگرتوو و کۆمەڵ) لە شارى هەولێر لەبارەى چارەسەرى پرسى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا.
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، فوئاد حسێن لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، هیوای خواست راگەیاندنەکان یارمەتیدەر بن بۆ گەیشتنى لایەنەکان بە سازان.
لایەنەکان پەیامێک ئاراستەى دەزگاکانى راگەیاندن دەکەن و لە نێوەڕۆکى پەیامەکەدا داوا لە دەزگاکانى راگەیاندن کراوە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و هیچ لایەنێک تۆمەتبار نەکەن.
بڕیارە رۆژى دووشەممەى داهاتوو 21ى ئەیلول، لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، کۆبونەوەیەک لە گەڵ بەرپرسانى راگەیاندنى هەر پێنج حزبەکە ئەنجامبدرێ.