نوچە-فرارو
باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا و نەتانیاهۆ،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل،دوای چەندین مانگ لە ساردبوونەوەی پەیوەندی نیوان دوو وڵات کە کەوتبووە ژێر گاریگەری رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و رۆژئاوا،بڕیار وایە دوو مانگی دیکە لە کۆشکی سپی کۆ ببنەوە.
دیداری ئۆباما و نەتەنیاهۆ،بڕیار وایە لە ٩ی نوامبری ئەمساڵ ئەنجام بدرێ.
وتەبێژی کۆشکی سپی بە هەواڵنیرانی گوتووە کە روبەروو بوونەوە لە گەڵ داعش و پەیوەندی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان دوو تەوەری دیکەی ئەم دانیشتنە دەبن.