لە ناو هۆڵی سەعد عەبدوڵا،پێنج لایەنی نەسازاوی تێدایە و کۆبونەوەتەوە بۆ ئەوەی بسازێن،لەبەردەم هۆڵەکەشدا خەڵکێکی سازا و داوای سازان لە لایەنەکان دەکەن.
بە دروشمەکان”|ئیتربەسە بسازێن|”،”|نە سازان شورەییە|”،|” بێ سازان مەیەنە دەرەوە|”،خەڵکێکی زۆر لەبەردەم هۆڵەکەدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و داوای سازانی لایەنە نەسازاوەکان دەکەن.
لەنێو هۆڵەکەدا پێنج لایەن لە کۆبوونەوەدان و پی دەچێت کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان دوا کۆبوونەوە بێت،بۆیە خەڵکی شەقامیش هاتوونەتە بەردەم هۆڵەکە و داوای سازان لە پێنج لایەنەکە دەکەن.
هاوکات، ژماره‌یه‌کی له هاوڵاتیانی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه، چوونه به‌رده‌م هۆڵی سه‌عد عه‌بدووڵا و به ده‌م وتنه‌وه دروشمی” نه‌سازان شوره‌ییه، ئیتر به‌سه” و کۆمه‌ڵێک دروشمی تر خۆپیشاندانیکیان ئه‌نجامدا و داوایانکر، چیتر ئه‌و بارودۆخه به‌وشێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه .
نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران به‌ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى وت:” ئه‌وان به‌هۆى بێزاریان له‌و دۆخه‌ى هه‌یه هاتونه‌ته به‌رده‌م ئه‌و هۆڵه‌و داواده‌که‌ن لایه‌نه‌کان ڕێکبکه‌ون.”
