نوچەنێت
دوای ئەنجامدانی حەوت کۆبونەوەی یەك لەدوای یەك،ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێکی تر پێنج حزبەکە کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەی ژمارە هەشت ئەنجام دەدەن.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێ دەچێت بڕیاری لەدواوە بێت،چوار حزبەکە بە دوو پێشنیاری سەر کاغەزەوە دەچنە سەەرمێزی کۆبوونەوە و داوا لە پارتی دەکەن یەكێک لە دوو پێشنیار و داواکەی چوار حزبەکە قبوڵ بکات.
دکتۆر فرسەت سۆفی ئەندامی یاسایی لیژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە چوار لایەنەکە بە وەرەقەیەکەوە دێنە سەرمێزی گفتوو گۆ،ئێمە وەك پارتی کەی وەرەقەکەمان بینی هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین و ڕەنگە لە کۆبوونەوکەی ئەمڕۆدا بژاردەی نوێ باس بکرێت.
لای خۆشییەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئهندامی لیژنهی دانوستانكاری یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان،بۆ دەزگا ڕاگەیاندندنەکانی راگەیاند کە پێشنیاری جدی هاتووەتە پێش و بە پشتیوانی خوا هەموو لایەك بەو پێشنیارانە ڕازی دەبن.