نوچەنێت
بۆیەکەم جار لە کوردستان 110بەر‌دی سروشتی بەچەندین گوزارشتی جۆراو جۆر نمایشدەکرێت.
دیدەوان یەعقوب،ڕۆژنامەنوس و فۆلکلۆرست،تایبەت بە(نوچەنێت)ـی ڕاگەیاند:”بیرۆکه‌ی کۆکردنەوەى ئەو بەردانە بیرۆکەى خۆمه،تا ئێستا 110 بەردى جۆراو جۆرم کۆکردۆتەوە کە هەریەکەو گوزارشت لە شتێک دەکات، بەر‌دی وایه به‌ته‌نیا گوزارشتێکی هه‌یه ” هه‌ندێجاریش به‌چه‌ند به ر‌دێک گوزراشتێکیان هه‌یه ” .
ئەو ڕۆژنامەنووسە گوتیشی “به‌رده‌کان له هه‌موو پاریزگاکانی هه‌رێم له‌ناو دۆڵ و که‌ند و به‌ست و ناو ئاو و سه‌رشاخ و چیا کۆکراونه‌ته‌وه، و له‌ڕوی شێوه‌و قه‌بارە و سه‌نگ و جۆری به‌رده‌کان گوزراشته‌کان کراون، و تا ئێستا که‌س کارى لەم جۆرەی نەکردووە، من یەکەم کەسم پێشانگای بەردى بکەمەوە” .
دیدەوان یەعقوبی ڕۆژنامەنوس، ئاماژەی بەوەشدا کە گوزارشته‌کان به‌سه‌ر لایه‌نی ڕووداووی میژوویی و کاره‌ساته‌کانی سه‌رکورد و پارچه‌کردنی کوردستانە.
بەشێک لە گوزراستەکان”سروشتی کوردستان ڕاوچیه‌کانی ئاژه‌ڵکوژ ” وشککردنیڕووباره‌کان، ژن کوشتن به‌ناوی نامووس، ئه‌نفاکردنی کورد، شه‌ڕی خۆکوژی. شوێنه‌واره‌کانی کوردستان، زوڵم و گه‌نده‌ڵی لێپرسراوانی هه‌ریم دوایڕاپه‌رین، و کۆچی لاوان و خنکانی ئالان کوردی کۆبانئ دابه‌شکراون.
ئەوەی جێگەی باسە،بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێشانگای بەرد کرایەوە،ڕۆژى یەك شەمە 13-9-2015 کاتژمێر چواری ئێوارە لە سەنتەری گەنجانی قەزای کۆیە، پێشانگایەکی تایبەت بە بەرد بۆ(دێدەوانیەعقوب)کرایەوە لە ژێر ناونیشانی (بەردەکانیش هاتنە دەنگ).

