نوچەنێت
وەزارەتى دارایی عێراق پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2016 ئامادە دەکات و رەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى دەکات،لە بودجەی ساڵی 2016 دا پشکى (17%)ى هەرێمى کوردستان و هێزی پێشمەرگەى تێدا جێگر دەکات.
رۆژى سێشەممە وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق، ئاشکرایکرد کە پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2016ى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کردووە تاکو لەوێوە ئارستەى پەرلەمان بکرێ بۆ پەسند کردن، بە پێی پڕۆژە یاساکەش، بودجەى خەمڵێنراوى ساڵى داهاتوو بە 84 ترلیۆن و73 ملیار و 557 ملیۆن دینار خەمڵاندوە لەو رێژەیەش (29.4) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هەیە.
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران ئاشکرای کردووە کە پشکى هەرێمی کوردستان 14 ترلیۆن دینارە،ئەوەى لەو پڕۆژە یاسای بودجەدا سەبارەت بە هەرێمى کوردستان جێگرکراوە، هەمان بڕگەکانى بودجەى ساڵى(2015)ەیە و گۆڕانکارى تێدا نەکراوە.
بە پێی پڕۆژە یاساکە پابەند بوونی هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى بە رێکەوتنى هەناردەکردنى نەوتەوە کراوەتە مەرج و پێوەر بۆ دابینکردنى پشکى (17%) هەرێمى کوردستان.