وتەبێژى کۆمسیاران:حزبەکان بەمەبەستی دامەزراندن لە کۆمیسیۆن، چەند لیستێك ناویان ناردووە

0

نوچەنێت

لە گەڵ کردنەوەى فۆڕمى دامەزراندنى لە کۆمسیۆنى باڵاى هەلبژاردنەکان و ڕاپرسى هەرێم ، خەڵکێکى زۆر فۆڕمیان پرکردۆتەوە لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەى پێان وایە دامەزراندن لەڕێگەى واستە و حیزبەکانەوەیە، وتەبێژى کۆمسیارانیش ڕەتى دەکاتەوە کە حیزبەکان دەستتێوەردانیان هەبێت لەم دامەزراندنە.

(شێروان زرار نەبی) وتەبێژى ئەنجومەنى کۆمسیاران،تایبەت بۆ(نوچەنێت) ڕایگەیاند:”سەبارەت بەدامەزراندن لەکۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ،زانیمان ڕێژەیەکى زۆر سیڤى پێشکەش دەکات بۆیە لیژنەیەکى تەکنیکى سەرپەرشتیارى ئیشەکە دەکەن، بەشێکى لە سلێمانیە بەشێکى لەهەولێرە ، بۆیە نازانین تا ئێستا چەند کەس فۆڕمى پڕکردۆتەوە، لەهەفتەى داهاتودا هەوڵدەدەین بزانین چەند کەس سیڤى پێشکەش کردوە پاشان دەست دەکەین بە چاوپێکەوتنى ئەوکەسانەى کە مەرجەکانیان تێدایەو دەست نیشان کراون”.

لەوڵامى مەبەستان لەو دامەزراندنە چیە، شێروان زرار گوتى”ئێمە کۆمسیۆنێکى تازەین و تا ئێستا ستافێکمان نیە کارەکان ڕاپەڕێنێ تەنها ئەو نۆکەسەین لە کۆمسیاران کە سەرپەرشتى تەاواوى کارەکان دەکەین ، بۆیە لەهەیکەلى ئیدارى خۆمان پێویستیمان بە( 535) کە سە”.

لەوڵامى ئەوەی ئایا قەزاو ناحییەکان چەندە شەنسى دامەزراندیان هەیە لە دەستەکەتان،وتەبیژەکەى ئەنجومەنى کۆمسیاران ڕایگەیاند “ئەو(535) کەسەى وەردەگیرێت دەبێت لە هەیکەلى دەستە دەوام بکات واتە لەناو چەقى پارێزگا ، بەڵام هەرکاتێک کە ڕاپرسى یان هەڵبژاردن هەبێت لەشارو شارۆچکەکان نوسینگە دەکەینەوە، بە گرێبەست فەرمانبەرى بۆ دادەمەزرێنین و ئەولەویەت بۆ ئەوانە دەبێت، کەلاى ئێمە دامەزراون و بگەڕێنەوە شارەکانى خۆیان”.

زۆربەى ئەو گەنجە بێکارانەى فۆڕم پڕدەکەنەوە ڕەشبینن بەوەى دابمەزرێن ئەوان پێان وایە ئەوەى پاڵپشتى نەبێت دانامەزرێت، ئایا پاڵپشتى واستەى حزبی بوونى هەیە؟
وتەبێژى کۆمسیاران ڕەتى کردەوە کە ئەوان بچنە ژێر بارى هیچ لایەن و حزبێک گوتیشى “ڕاستە چەند لیستێک لەناو هاتوون لەلایەن حیزبەکانەوە ، ویستویانە پێشکەشى کۆمسیۆنى بکەن، بەڵام  ڕەتمانکردەوە، و ئێمە ڕاستگۆیى خۆمان سەلماند و ڕامان گەیاند تەنها سایتەکەى خۆمان ئیعتابارى بۆدەکرێت، باکەس لەلاى حزبەکان فۆڕم پرنەکاتەوە”.

شیاوى وتنە لە 15-9-2015 فۆرمى دامەزراندن بلاو کرایەوە و لە 28-9-2015 کاتژمیر 12ى پاشنیوەرۆ  فۆرم برکردنەوە دەوەستێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com