نوچە-رادیو فردا
عەلی لاریجانی،سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ :ئێران بەردەام دەبێ لە پشتیوانیکردنی سوریە.
بە پێی هەواڵدەیی مێهر،لاریجانی لە دیداری لە گەڵ عەدنان مەحموود، باڵویزی سوریە لە تاران،رایگەیاندووە کە ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەبی بە داهێنان و گرتنە پێشی رێوشوێنی نوێی سیاسی،دەبێ دەرفەتێک بە رێبەرانی سوریە بدرێ تا کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکەن و لە دژی تیرۆریستان سەرکەوتن بە دەست بێنن.
رۆژێک بەر لەم دیدارە،بەشار ئەسەد لە وتووێژ لە گەڵ راگەیەنەکانی روسیە گوتبوی کە رۆڵی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی سوریە دژ بە تیرۆریسم،رۆڵێکی حەیاتییە.
ئەسەد هەروەها نادنی بە یارمەتی سەربازی ئێراندا ناوە و گوتویەتی پەیوەندی ئێران و سوریە لە سەر بنەمای متمانە بە یەکترە