نوچەنیت
دوێنێ چوارشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە لەکۆتایی ئەمساڵدا نرخی سەرجەم کارتەکانی مۆبایل دەگەڕێنرێتەوە نرخی پێشووی خۆی.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند، کە سیاسەتی زیادبوونی نرخی کارتەکانی مۆبایل بۆ ئەوە بووە کە حکومەتی عێراق کەلێنی دارایی پێ پڕبکاتەوە،وە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەو باجدانانە نامێنێت و نرخی کارتەکانی مۆبایل کەمدەکرێتەوە.
لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق بڕیاریدا باجی زیاتر بخاتە سەر کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراقدا،کۆمپانیاکانیش بە زیادکردنی نرخی کارتەکان هاوکاری ئەو کەلێنە داراییەی حکومەتی عێراقی کردوو،ئەو بڕیارەش بووە هۆی ناڕەزایی زیاتری هاوڵاتیان.