ئالان عومەر: ناكرێ لەپێناو كۆمیدیاو هەر شتێكی تردا، دەست ببرێ بۆ ناشیرینكردنی ناوی ئەوی تر

0

ئالان عومەر لەبارەی تەشهیرکردنەکانی حەمكۆ، بە هونەرمەند لۆكە زاهیر، بۆ نوچە نێت دەڵێت:  ئەوەی حەمكۆ كردی، تیرۆركردنی كەسایەتی ژنی هونەرمەندی كوردە، كارێكە كە هەتا ئەمرۆ خەڵكە هەرە توندڕەوەكەش بەرانبەر بەژنی هونەرمەند نەیانكردووە، بۆیە دەبێ ئیدانە بكرێت، دەبێ ناچاربكرێت بەهێنانەوەی پۆزش.

ئالان عومەر پێی وایە ” نەك هەر حەمكۆ، هەر كەس جورئەتی كرد دەستی بۆ قسەكردنێكی لەو شێوەیە برد، دەبێ ئەگەر خودی كچە هونەرمەندەكانیش واز لەمافی یاسایی خۆیان بهێنن، سەندیكای هونەرمەندان بێتە دەنگ‌و لەڕێی یاساوە سزای ئەو قسانەی دەیكەن بدەن بەسەریاندا، چونكە بەرای من دەبێ چۆن ئەوان لەڕێی ئەو قسانەوە، هەڵە تێگەشتنەكان لەسەر ژنی هونەرمەند لەناو خەڵكێكی كەم تێگەشتوتدا زیاتر دەكەن ئاواش باجەکەی بدەن”.

هەروەها ئالان دەڵیت: من كێشەم لەگەڵ حەمكۆ نییە وەكو شەخس، بەڵكو كێشەم لەگەڵ ئەوەدا هەیە كە وتویەتی‌و كە كردویەتی، ناكرێ لەپێناو كۆمێدیاو هەر شتێكی تردا، دەست ببرێ بۆ ناشیرینكردنی ناوی ئەوی تر، ئەوەی حەمكۆ كردویەتی بەراورد ناكرێ بەوەی لەوڵاتانی تر شتی وا دەكرێت، چونكە لە داڕشتنی یاساو هەرشتێكدا لەهەموو دونیا، جەوی كۆمەڵایەتی هەر وڵاتێك ڕەچاو دەكرێت.

ئەوهونەرمەندە دەشڵێت” حەمكۆ دەبێت داوای لێبوردن لە لۆكە بكات، دانی پێدا بنێ چ هەڵەو بێویژدانییەكی گەورەی كردووەو چ سەهویەكی بەرانبەر بەژنی هونەرمەند كردووە”.

aaaa

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com