نوچه‌نێت- گۆڤاری ریده‌ر دایجێست
گۆڤاری ریده‌ر دایجێست چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ 17 فڕۆكه‌واندا ئه‌نجامداوه، له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی سه‌لامه‌تی فشاری ده‌روونی كه دووچاری ده‌بنه‌وه له ماوه‌ی گه‌شته‌كانیاندا، له میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا گۆڤاره‌كه توانیویه‌تی چه‌ند نهێنیه‌كی سه‌یر ئاشكرا بكات كه ئه‌مانه‌ن:
- گڵۆپی هێمای به‌ستنه‌وه‌ی پشتێن
وه‌ك ده‌زانرێت گڵۆپی به‌ستنه‌وه‌ی پشتێنه‌كان په‌یوه‌سته به تێكچوونی باری كه‌ش و هه‌واوه، له‌و كاته‌دا داوا له گه‌شتیاران ده‌كرێت له شوێنه‌كانی خۆیان دانیشن نه‌چن بۆ ته‌والێت، بۆیه فڕۆكه‌وانه‌كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و گڵۆپی ئه‌و هێمایه ئیش پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌یی به‌رپرسی كارمه‌ندانی ن‌و فڕۆكه‌كه ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێت پاسه‌وانی به‌شی لێخوڕینی فڕۆكه‌كه بكات تا فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- نیشتنه‌وه له‌سه‌ر رووی ئاو
له راستیدا شتێك نیه به‌ناوی نیشتنه‌وه له‌سه‌ر رووی ئاو ، به‌ڵكو له ڕاستیدا تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یه له‌ناو ده‌ریادا.
- ونیشتنه‌وه به نه‌رمی
نیشتنه‌وه به نه‌رمی له گرنگترین ئه‌و ئاماژانه‌یه كه كارایی و شاره‌زایی فڕۆكه‌وان ده‌رده‌خات ، بۆیه فڕۆكه‌وانه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن سوپاسیان بكه‌ن و وه‌سفیان بكه‌ن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به نه‌رمی.
- ژه‌مه خۆراك
دوو جۆر خۆراكی جیاواز پێشكه‌ش فڕۆكه‌وان و ستافی یارمه‌تیده‌ری ده‌كرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو خواردنه‌كه خراپ ببو هه‌ردووكیان توشی ژه‌هراوی بوون نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گه‌شتیاران نایزانن ئه‌وه‌یه كه فڕۆكه‌وانه‌كان گوێ به‌م رێنماییه ناده‌ن و هه‌رچیان بوێ ده‌یخۆن له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت.
- پابه‌ند بوون به كاتی گه‌یشتن
له روانگه‌ی ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن دایده‌نێت ، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كه‌مێك كاتی زیاد ده‌خه‌نه سه‌ر كاتی گه‌یشتن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه كاتژمێرێك و 45 خوله‌ك بخایه‌نێت، كۆمپانیه‌كه ده‌ڵیت دوو كاتژمیر ده‌خایه‌نێت.
- نهێنیه‌كانی سه‌لامه‌تی
گه‌شتیاران پێیان باشتره له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه گه‌شت بكه‌ن كه خاوه‌نی پێوه‌ری نایابی سه‌لامه‌تییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران نایزانن ئه‌وه‌یه كه نیوه‌ی ئه‌م گه‌شتانه كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، ئه‌م كۆمپانیا ناوخۆییانه‌ش پێوه‌ره‌كانی سه‌ڵامه‌تی جێبه‌جێ ناكه‌ن وه‌ك كۆمپانیا گه‌وره‌كان ، فڕۆكه‌وانه‌كانیشیان هه‌مان شاره‌زایی و لێهاتوویی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانیان نیه.
- هۆكاری راسته‌قینه‌ی پشت دواكه‌وتنی هه‌ڵفڕین
زۆربه‌ی كات كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كاتی ته‌واو ناده‌ن به فڕۆكه‌وانه‌كان ۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه خۆراكه‌كه‌یان بخۆن، بۆیه زۆربه‌ی جار فڕۆكه‌وانه‌كان كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌كه‌نه بیانوو بۆ دواكه‌وتنی فڕین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خواردنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
- فڕین به كه‌مترین بڕی به‌نزین
هه‌ندێك له فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ڵێن كه كۆمپانیاكان ناچارییان ده‌كه‌ن كه‌مترین بڕی سوته‌مه‌نی به‌كار بهێنن، بۆیه زۆربه‌ی جار كاتێك فڕۆكه‌كه‌یان توشی گه‌رده‌للێك ده‌بێت یان كه‌مێك دوا ده‌كه‌وێت ، ئه‌وا فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌كه ناچار ده‌بێت له نزیك فڕۆكه خانه‌دا بنیشێته‌وه.
- خه‌وتن له‌كاتی گه‌شتدا
زۆربه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ ماوه‌ی 16 كاتژمێری به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن ، بۆیه 10 خوله‌ك یان زیاتر له‌كاتی فڕۆكه‌وانیدا ده‌خه‌ون .
- هێمای ڕفاندنی فڕۆكه
له‌كاتی رفاندنی فڕۆكه‌دا فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌كه له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا په‌ڕه‌كه‌ی باڵه‌كانی بۆ سه‌ره‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه ئاگادار بكاته‌وه كه كاری رفاندنی هه‌یه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا.