حاجییەکی کورد وەکو قەرەبوو 130 هەزار دۆلار وەردەگرێت

0

نوچەنێت

هەفتەی ڕابردوو لەنێو حەرەمی کەعبەی پیرۆز ڕافیعەیەك بەسەر حاجیانی ماڵی خودا بەربوویەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی زیاتر لە 300 حاجی ماڵی خوودا.

مەریوان نەقشبەندی لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك زانیارییەك لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات و باسی قەرەبوو کردنەوەی حاجییەکان دەکات.

لە نوسینێکدا مەریوان نەقشبەندی دەڵێت ئەو ڕافیعەیەی کە بەربووەتەوە سەر بە کۆمپانیای بن لادنە و کار بۆ ئەو کۆمپانیا سعودیە دەکات، دوا بەدوای ئەو ڕووداوە دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەو کۆمپانیایەیان ناچارکردووە قەرەبووی حاجییان بکاتەوە.

نەقشبەندی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو حاجییە کوردەی کە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بریندار بووە بڕی 130 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی مەریوان نەقشبەندییە

ئەو رافیعەیەی كەلە11ی سێپتەمبەری ئەمساڵ لەسەر ئاسمانی حەرەمی كەعبە بەربۆوە و بوە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربونی زیاتر لە 300حاجی”بۆ كۆمپانیای(بن لادن)ی سعودیە كاردەكات كە ئەركی فراوانكردنی حەرەمی كەعبەی لەئەستۆیە”دوای ئەو روداوە دەسەڵاتتدارانی سعودیە ئەو كۆمپانیایەیان ناچار كرد قەرەبوی بریندارەكان و كەسوكاری قوربانیەكان بكاتەوە”لەو چوارچێوەیەدا زانیاریم پێگەیشتوە كە ئەو حاجیەی هەرێمی كوردستان كەلەو روداوەدا بریندار بوو “بڕی زیاتر لە 130هەزار دۆلار قەرەبوی پێدراوە”ئەمەش یەكەمجارە لەمێژوی وڵاتی سعودیە كە قەرەبوی ئەو حاجیانە بكات كەلەروداوەجۆراوجۆرەكانی وەرزی حەج دەبنە قوربانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com