نوچە-رۆیتەرز
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ،دوینێ سێ شەممە رایگەیاندووە بۆ وەرگرتنی لانی کەم ١٠ هەزار پەنابەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە،خەریکی پلان دانانە.
ئەم وەزارەتخانەیەوە رایگەیاندووە کە هەر لە ئێستاوە خەریکی دانانی پلانێکە بۆ وەرگرتنی هەزاران پەنابەرلە یەک ساڵی داهاتوودا.
جی جانسۆن،وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لەم بارەوە گوتویەتی:بە پێچەوانەی بۆچوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئەمریکا کە نیگەرانی هاتنەژوورەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچە مەترسیدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆسەرخاکی ئەمریکان،هەوڵ دەدەین بە پلانێکی ورد و دەقیق وبە بێ هیچ تێچوویەکی زیادی،ئەم کارە بە ئەنجام بگەیێنین.