بە پێی بڕیارى ژمارە 10 ى رۆژى 16-6-2014 و بە پشت بەستن بە ماددەى 47 و بڕگەى (ڕ) لە ماددەى 48 پێڕەوى ناوخۆی پەرلەمانى کوردستان ژمارە (1)ی ساڵى 1992 هەموار کراو،ئەمرۆ چوارشەممە 16ى ئەیلول، پەرلەمانى کوردستان کۆدەبیتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە سەر پەیڕەوێکى نوێی ناوخۆى پەرلەمان دەکرێت.
بەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لیژنەیەکى کاتى بۆ هەموارکردنەوەى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێكهێنراوە، بە پێی راگەیەندراوى بەرنامەى کارى پەرلەمان،لە دووەم دانیشتنى ئاسایی خولى پاییزەیدا،پاڕلەمان گفتوگۆ دەکات دەربارەى پێڕەوى نوێى ناوخۆ، کە لە لایەن لێژنەى کاتى بۆ پێداچوونەوەى پەیڕەوى ناوخۆ ئامادەکراوە.
پێشتر سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاندبوو”دەمانەوێت پەیڕەوێك دابنێین کە لەگەل ئەم قۆناغە نوێیەى کارى پەرلەمانیدا بگونجێت”
پەیڕەوى ناخۆی پەرلەمان لە خولى یەکەمى پەرلەماندا بڕیارى لە سەر دراوە و لە ماوەى چوار خولدا چەند بڕگەیەکى لێ هەموار کراوەتەوە.
رێواز فایەق ئەندامى لێژنەى کاتى بۆ پێداچوونەوە بە پێڕەوى ناوخۆی پەرلەمانى کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتى نیشتمانى کوردستان،بە نوچەنێتى راگەیاند: لەپێڕەى ناخۆی پەرلەمان، یاسا دانان و چاودێرى بە تەواوى دەگۆڕدرێ و پێڕەۆێکى نوێمان داناوە،دواى سەردانى ئەندامانى لێژنەکە بۆ چەند وڵاتێک و بەسود وەر گرتن لە پێڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى سوید، پێڕەوێکى نوێمان داڕشتووە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێ و ئەگەریش پەسەندکرا جێبەجێ دەکرێ.