نوجەنێت
پاڕلەمانتارێك یاداشتێك لەڕێگەی سەرۆکایەی پاڕلەمانی کوردستانەوە ئاراستەی دەستەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و داوایان لێ دەکات 5% ڕێژەی دامەزراندنی فەرمانبەرانیان بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌کان بێت.
مونیره عوسمان ئه‌ندامى فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە” داوام له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه یاداشته‌که‌م ئاراسته‌ى کۆمیسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم بکرێت که له رێژه‌ى ئه‌و 535 فه‌رمانبه‌ره‌ى که بڕیاره دابمه‌زرین، پێویسته رێژه‌ى 5% ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌کان بێت”.
ئەو یاداشتەی ئەو پاڕلەمانتارە لە کاتێکدایە دەستەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دامەزراندنی بۆ 535 فەرمانبەر لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە.