داوا لە پارتی دەکەن بژاردەیەك هەڵبژێرێت

0

سبەی پێنج شەممە پێنج حزبە پێکهێنەرە سەرەکییەکەی حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدەن ولەسەر دوو بژاردەکەی چوار حزبەکە بڕیار دەدرێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە دوو کۆبوونەوەی جیاواز چوار حزبەکە(گۆڕڕان،یەکێتی،یەکگرتوو،کۆمەڵ) لە بارەگاکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکاندا دوو بژاردەیان خستە سەر کاغەز و دەیانەوێت لە کۆبوونەوەی سبەی پێنج شەممە بەڕووی پارتیدا بەرزی بکەنەوە.

……………………….

بژاردەکانی چوار حزبەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بژاردەی یەکەم : هەڵبژاردنی سەرۆک لە ناو خەڵکەوە بە دەسەڵاتی کەممەوە.

بژاردەی دووەم : هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە بە دەسەڵاتی زۆرەوە.

لە ئەگەری ئەوەی ئایا پارتی  ئەگەر هیچکام لە بژاردەکان قبوڵ نەکات چی ڕوو دەدات؟؟

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێك لە چوار حزبەکە بە نوچەنێتی ڕاگەیاند گەشبینەو پێی وایە سبەی پارتی یەکێك لەو دوو بژاردەیە قبوڵ دەکات و جارێکی تر ناگەڕێینەوە بۆ خاڵی سەرەتا.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com