نوچەنێت
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکرات (پەیەدە) و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گرنگی وەسفی دەکات، کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تا
وتوێ دەکەن.
برێت مەکگۆرك یاریدەدەر
ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕایگەیاندووە”بە ئاگاداری ئەمەریکا و لەسەر داوای ئەمەریکا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان،کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێك پرسی گرنگ لە کۆبوونەوەکەدا باسکراوە”.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان،کۆبوونەوەکە بە تەنها لە نێوان سەرۆکی هەرێم و هاو سەرۆکی پەیەدە ئەنجام نەدراوە بەڵکو لە کۆبوونەوەکەدا شاندی ئەمەریکا بەشداری کردووە و لەناو کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێك پرس تاوتوێ کراون،کە گرینگترینیان گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بووە بۆ ڕۆژئاوا.
پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خەڵکی ڕۆژئاوان و ژمارەیان لە سێ هەزار پێشمەرگە زیاترە و لە هەرێمی کوردستان مەشق و ڕاهێنانی سەربازی مۆدێرنیان پێ کراوە.
پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەرەتای شەڕی داعش لە خاکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان مەشقی سەربازییان تەواو کردبوو تا بگەڕێنەوە بۆ خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و هاوشانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەرگری لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن،بەڵام گەڕانەوەی ئەو پێشمەرگانە بۆ ڕۆژئاوا لە لایەن پەیەدەوە ڕەدد کرایەوە.