ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر عه‌لی باپیر

0

له‌ نوێترین په‌یامیدا، شێخ ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز برای رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر عه‌لی باپیر و ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ كۆیله‌ و قورمیشكراوی ئه‌ویان ده‌بینێ.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

بەناوی خوای گەورە
وەڵامێكی سەرپێی بۆ عەلی باپیرو كۆیلەو قوڕمیش كراوەكانی ..!
ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
بێ‌ پێشەكی…
یەكەم:زۆر بەزەییمان پێتان دێتەوە كە وڵامەكانتان دەبینم و وا دەزانن بە جنێو فرۆشتن و قسەی بازاڕی ئەو حەقە شەرعیەت لەسەر لادەچێ‌، من باسی خیانەتی جەنابت دەكەم لە بزوووتنەوەی ئیسلامی و ڕابوونی ئیسلامی وە داوام هەیە لەسەرت . ئایا وەڵامی ئەوە ئامادەبوونتە لە دادگای شەرعی یا وا دەزانی بەو جنێو فرۆشتنە خۆت حەشار دەدەیت!
من بەپێی ئەو فەرموودەی كە دەفەرموێت(فإن تنازعتم فی شی‌ء فردوه إلی الله والرسول) من داوات لێدەكەم ئەو رووبەرووبوونەوەیە لە دادگایەكی شەرعی یەكلایی بكرێتەوە كە ئەمەش فەرمانێكی الله یە بۆ هەموو موسڵمانێك.
دووەم: من ئەمە بە تەنها مافی خۆم نازانم كە لێت ببورم و ئەمە ئەركێكە لەسەر شانم كە میللەتی كورد بەگشتی و ئیسلامخوازانی كوردستان بەتایبەتی لە راستی و دروستی تۆ بزانن و ئەو دەمامكەی ساڵەهای ساڵە كردۆتە سەرت و پۆشیوتە لای بدەم و رووە راستیەكەت ئاشكرا بكەم و خەڵك بیبینێت .
سێیەم: رێزم بۆ هەموو موسڵمانێك هەیەو هەموویان بە براو خوشكی خۆم دەزانم بە براو منداڵەكانی خۆشتەوە، ئەم بابەتەش پەیوەندی بە خودی جەنابتەوە هەیە، نە پەیوەندی بە كۆمەڵی ئیسلامی ئێستاوە هەیە وەكو حیزب نە پەیوەستیشە بە بزووتنەوەی ئیسلامی ئێستا و ئەمە بابەتێكە وەكو دادگای شەرعی پێویستە یەكلایی بكرێتەوە.
چوارەم: ئەمەش تازە نیە بۆ من و كە من باسی شتێكی گەورەی وەكو (خیااانەت) دەكەم، بەڵام ئێستا خۆت و هاوشێوەكانت هەوڵ دەدەن بە باسكردنی وێنەیەكی دروستكراوی شەری ناوخۆیی 1994 ی ئەو كاتە كە خۆیشت و بە ئەمری جەنابت لە مەكتەبی رێكخستن بوویت و (نامەكەت بە خەتی خۆت لام پارێزراوە!) كە بە ئەندامەكەكانی مەكتەبی رێكخستن دەڵێیت” بەناو پێشمەرگەو مەڵبەندەكاندا بڵاوی بكەنەوە” ئێستاش دوای 21 ساڵ ئێستاش ئەندامەكانی مەكتەبی ئەمیریت و خەڵكە قوڕمیشەكانی دەوروبەرت هان دەدەیت كە هەمان وێنە بڵاو بكەنەوە لە فەیس بووك و سایتەكان ، جا من ئەو پرسیارەش دەكەم: ئەوەیە ئەخلاقی ئیسلامی كە فێری ئەندامەكانتی دەكەیت بەڵام بێگومان ئەوە ئەخلاقی ناشیرینی خۆتە لەژێر دەمامكەكەت كە هەمیشە لە روو قسەیەك دەكیت و لە كرداردا شتێكی دیكە؟ئەوەیە ئەخلاقی ئیسلامی تۆی ژێر دەمامكەكەت؟!
من حەز دەكەم پێتی رابگەیەنم من ئامادەم بێمە بەردەم زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی و لەسەر ئەو وێنانە دادگایم بكەن و حوكمە شەرعیەكەش هەرچی بێت قبوڵی دەكەم و دەیخەمە سەرسەرم و لێی راناكەم وەك جەنابت و بڕوامان وایە ئەگەر ئیسلام وحوكمی شەرعیمان قبوڵە پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێبكەین.
پێنجەم: بەڵام حەز دەكەم خۆت و دەروێشەكانت بزانن تا (ملك الموت)دێتە نێوانمان واز لەو حەقە ناهێنم بۆ ئەوەی موسڵمانان و میللەتەكەمان هۆشیار ببنەوەو بزانن راستی لە كوێیە لای كێیە و ئامۆژگاریم بۆ برایان و ئەندامانی هەموو لایەن ئیسلامیەكان و بەتایبەت كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەیە” الله بپەرستن نەك شەخس، دینداری بكەن نەك حیزبایەتی تەسك، وە حەزیش دەكەم هەموولایەكتان بە جوانی ئەم ئایەتە پیرۆزە بخوێننەوەو بەمەش كۆتایی پێ دەهێنم كە شیبكەمەوە كە ئەگەر “هەركەس بە حوكمی الله رازی نەبوو وە كێشەكانی نەگەرێنێتەوە بۆ قورئان و سووننەت ئەوە ئیمانی نیە”و ئەمەش فەرمایشتی الله یە نەك من ((فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا) 12-9-2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com