قاسم سولەیمانی بۆ جاری دووهەم سەردانی مۆسکۆی کردووە

0

نوچە-العربیە

ماڵپەری ئیسرائیلی ئاهارونوت،بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی “السفیر”ی لوبنانی،رۆژی سێ شەممە ١٥ی سێبتامبر رایگەیاندووە کە قاسم سولەیمانی بۆ جاری دوهەم سەردانی مۆسکۆی کردووە.

السفیرلەم بارەوە دەنووسێ:ئەم سەردانەی سولەیمانی حەوتووی رابردوو ئەنجام دراوە ،بەڵام سەبارەت بە لایەنی دانیشتنەکانی سولەیمانی هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە.

ئەم راپۆرتە دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی رایگەیاندبوو کە سولەیمانی سەدان سەربازی ئێرانی رەوانەی شەڕی ئەسەد لە دژی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرچاوەکە هەروەها دەڵێ:ناردنی هێز بۆ ئەم وڵاتە،دوای دەستەوەستانی ئەسەد  وبە هەماهەنگی لە گەڵ روسیە  ودوابەدوای سەردانەکەی قاسم سولەیمانی بۆ مۆسکۆ و دانیشتنی لە گەڵ پوتین بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com