یەکێک له‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م لۆزانێكی دیكه یه‌كگرتوویی و یه‌ك ده‌نگی میلله‌تی كورده
كامه‌ران بابان زاده
خاوه‌نی ماسته‌ر له بواری مێژوو.
چەند رۆژ لەمەومەر بیره‌وه‌ری مۆركردنی په‌یمانی لۆزانی ساڵی 1923 بوو, په‌یمانی لۆزان له ئاكامی ئه‌و گفتۆیه چڕه هات كه وڵاتانی هاوپه‌یمان(سه‌ركه‌وتووی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی) له‌گه‌ڵا توركیای كه‌مالی.
له‌و په‌یمانه‌دا هاوپه‌یمانان به فه‌رمی دانیان نا به ده‌وڵه‌تی تازه‌ی توركیا به‌و سنووره‌ی مسته‌فا كه‌مال وه‌كو دیفاكتۆ له جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی لێكهه‌ڵوه‌شاوه رایگه‌یاندبوو, په‌یمانی لۆزان په‌یمانێكی پێشووتری ساڵی 1920 هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ناوی (سیڤه‌ر), له په‌یمانی سیڤه‌ر وڵاتانی هاوپه‌یمان سوڵتانی بێده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌سته‌بوڵ وه‌كو به‌رپرسی فه‌رمی توركیا ناسیبوو, له كاتێكدا هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژاوا له بنده‌ستی مسته‌فا كه‌مال دا بوو, كه شه‌ڕی رزگاری راگه‌یاندبوو دژی هاوپه‌یمانه‌كان, له په‌یمانی سیڤه‌ر له به‌نده‌كانی 62و 64 به فه‌رمی ئه‌و تێكسته وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه, كه تێیدا هاتووە، كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات (ئه‌نادۆڵی رۆژهه‌ڵات) ده‌توانن به پشتیوانی هاوپه‌یمانان له ئیداره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌هره‌مه‌ندبن, كه ئه‌مه یه‌كه‌م دیكۆمێنتی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ داننان به‌سه‌ربه‌خۆیی به‌شێكی گرنگ له‌خاكی كوردستان, به‌ڵام له دوای سه‌ركه‌وتنی مسته‌فا كه‌مال‌و نوشستی سوڵتانی عوسمانی, هاوپه‌یمانه‌كان له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه په‌یوه‌سته به گۆڕانی هاوكێشه‌ی تازه له په‌یوه‌ندی مسته‌فا كه‌مال به رووس‌و چوونه پێشی ئینگلیز له ولایه‌تی موسڵ, هاوپه‌یمانه‌كان له دوای زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا به په‌یمانی لۆزان په‌یمانی سیڤه‌ریان له گۆڕنا.
ئه‌گه‌ر سیڤه‌ر بكه‌ینه هیمایه‌ك بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی بۆ فشار خستنه سه‌ر یه‌كێك له‌و حكومه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه, یان وه‌كو ده‌رفه‌تێكی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بزانین بۆ كورد ئه‌وه لۆزان ته‌واو په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌یه له پشتیوانی له كورد‌و ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه له‌به‌رانبه‌ر كورد.
ئێمه له مێژووی سیاسی كورد به‌ته‌نیا یه‌ك (لۆزان)مان نیه وه‌كو له‌به‌رانبه‌ردا یه‌ك سیڤه‌رمان نیه, ده‌یان جار ده‌رفه‌ته نیوده‌وڵه‌تیه‌كان سیڤه‌ریان بۆ كورد فه‌راهم كردوووه, دوایی به لۆزان خنكاندوویانه.
بۆیه ئێمه ئێستا له ساڵی 1991 به دواوه له كوردستانی باشور له له سایه‌ی سیڤه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تیدا سوودمه‌ندبووین, به‌ڵام ئایا لۆزانێكی دیكه به‌ڕێوه‌یه؟.
ئه‌مڕۆش كه باسی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه ده‌كرێ, له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئایا كورد سوود له‌و گۆڕانكاریه ده‌بینی, هه‌تا دڵنیا بێ كه لۆزانی دیكه به‌سه‌ر ئه‌و سیڤه‌ره‌دا نایه‌ت؟ به‌رای من ئێمه له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه لۆزان له ئێمه‌وه نزیكه, ده‌كرێ ئێمه زیانی ئه‌م لۆزانه كه‌م بكه‌ینه‌وه به خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره, ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان لا دروست بێ, كه ئه‌مه‌ی ئێستا قۆناغی دوای سیڤه‌ره كه هێشتا له‌ژێر مه‌ترسی لۆزان رزگاری نه‌بووه, ئه‌و كات ئه‌گه‌ر كورد ده‌توانی خۆی بۆ ئاماده بكات, ئه‌و لۆزانه نه‌بێ كه له مێژووی ئێمه چه‌ند جار دووباره بۆته‌وه.
یه‌كێك له‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م لۆزانێكی دیكه یه‌كگرتوویی‌و یه‌ك ده‌نگی میلله‌تی كورده له پاڵ دروست كردنی پشتگیری نێوه‌ده‌وڵه‌تی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی لۆبیه‌ك كه بتوانێ ره‌شه‌بای هه‌ر لۆزانێكی چاوه‌ڕوان كراومان له‌سه‌ر لاببات.
…………
نوچەنێت: سوپاس بۆ هاوکاری رۆژنامەوان دڵشاد هەرتەلی
