ئەکتەری بەناوبانگی تورک بیرین سات، بەهۆی رای جیاوازی سیاسیەوە هەرەشەی کوشتنی لێدەکرێت

0

نوچە.نێت

بیرین سات ئەکتەری بەناوبانگی تورک کە بەهۆی درامای العشق ممنوع  رۆڵێکی سەرەکی بینی و زیاتر ناسرا .

هونەرمەندی بەناوبانگی تورک بیرین سات، بەهۆی رای جیاوازی سیاسیەوە دەکەوێتە بە هەرەشەی کوشتن و مەترسی بۆ سەر ژیانی هونەریشی دروست دەکات. کاردەگاتە ئەوەی کە خۆپیشاندان دژی بەرپا بکرێت و بە خیانەتکار ناو ببرێت.

لەبەشیکی هەواڵەکەدا هاتوە کە: پێشتر بیرین سات، پشتیوانی کردنی  خۆی لە حزبی کریکارانی کوردستان لە تورکیا  راگەیاندەوە و لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی خۆی خستوەتە پاڵ ئەو حزبە ، ئەمەش کاری کردەوەتە سەر ژیانی رۆژانەی و تەنانەت ژیانی هونەریش.

هە لەوبارەوە دەوترێت کە لەکاتی وێنەگرتنی درامای العشق ممنوع خۆپیشاندەران لەبەردەم شوێنی وێنەگرتنی دراماکەدا کۆبونەتەوەو خۆپیشاندانیان لە دژی بەرپا کردوەو بە خیانەتکار ناویان بردوە و داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن کە بیرین سات سزا بدرێت.

دوای ئەوە هەرەشەکان بەردەوام دەبن، هاوسەری ناوبراو نەجم کینان ئۆغڵۆ ناچار دەبێت پاسەوانی تایبەتی بۆ دابنێت و خۆیشی لە نزیکەوە چاودێری بیرین سات بکات بۆ پاراستنی لەو هەرەشانەی لێی دەکرێت.

 شایەنی باسە کارو پرۆژەی تازەی هونەرمەند بەشداری کردنیەتی لە درامای السلطانە کوسیم کە رۆلی کەسێتی نیشتمانی دەبینێت . ئەمەش لە کاتێکدا کە داوای زۆربەی خەڵک ئەوەیە کە رۆڵی لێ وەربگیرێتەوە بەشداری پێ نەکرێت.

bby
,m n
ladalhf

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com