نێچیرڤان بارزانی بەڵێن بە باوکی ئالان دەدات

0

نوچەنێت

ئالان ئەو منداڵە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستانە،کە ماوەیەك بەر لە ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد،بەڵام بەرلەگەشتنیان لە دەریادا خۆیی و برایەکی تری و دایکی گیان لەدەست دەدەن.

ڕووداوی مردنی ئالان بەشێوەیەك دەنگی دایەوە کە وەك زللەیەك وابوو بۆ هەموو جیهان و بە تایبەت ئەوروپا و ڕۆژئاوای بەخەبەر هێنایەوە تا ئاوڕێك لە پرسی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات بدەنەوە.

دوا بەدوای ئەو ڕووداوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تێلفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە باوکی ئالان و لە ڕێگەی باوکی ئالانیشەوە پرسەی خۆی بۆ سەرجەم کوردانی ڕۆژئاوا نارد کە کەس و کاریان لە ڕێگەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆش باوکی ئالان ئەوەی ئاشکرا کردووە،کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە لەناو شاری کۆبانێدا،قوتابخانەیەك و مزگەتێك و نەخۆشخانەیەك بە نێوی ئالانەوە دروست بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com