نوچەنێت
سێ خوشك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیان لەدەست دەدەن،هاتوچۆی دەربەندیخانیش هۆکاری ئەو ڕووداوە دەخاتە ڕوو،دەڵێت ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی بووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە هاتوچۆی دەربەندیخان هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی کێبڵی کارەبا لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا ،سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەك لە هاتووچۆی دەربەندیخانەوە بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕياگەیاندووە،کە “كیشی یه‌ك دانه له‌و به‌كره كێبڵانه 5 پێنچ تۆن بووه”.
سەرچاوەکە وتیشی”دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئەو کێبڵانە ،ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی ته‌كسی دا‌و چوار هاوڵاتی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه سیانیان خوشكی یه‌كترن و ئه‌وی تریشیان شۆفێری ته‌كسیه‌كه، دایكی ئه‌و سێ خوشكه‌ش برینداره، سه‌رجه‌می ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش خه‌ڵكی كه‌لارن”.