نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هار
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێویسته له رێگه‌ی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كگرتوه‌وه بێت .
بارزانی له میانه‌ی پیشوازی كردنی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌لجیكا به سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر ئالان دیتكس وتی : ” دژایه‌تی كردنی تیرۆر ته‌نها له رێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نابێت ، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕووی فیكری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دژایه‌تیان بكرێت”.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه كوردستان خاوه‌نی كلتورێكی چه‌سپاو و به‌هێزه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیان دامه‌زراوه سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و تائیفی، كوردستان نابێته به‌شێك له ململانێ تائیفیه‌كانی ناوچه‌كه.