نوچه‌نێت – ده‌نگی عێراق
كازم سه‌یادی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌ركردایه‌تی نوری مالیكی ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد موچه‌ی به‌رپرسه كورده‌كانی به‌غدا ببڕێت .
سه‌یادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ” داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م پشتیوانی حكومه‌تی به‌غدا بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه پشتگیری له جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته هاوكاری و پشتیوانی پێشكه‌شی حكومه‌تی به‌غدا بكات و داهاتی نه‌وت ته‌سلیمی حكومه‌تی ناوه‌ند بكات” دووپاتیشی كرده‌وه كه پشتیوانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی هه‌رێم له توانایدا هه‌بێت.
بارودۆخی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی هه‌نارده كردنی نه‌وت و قه‌یرانی نه‌دانی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه روو له خراپیه.