نوچەنێت
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان لایەنەکان،ئاماژە بە درێژەدان بە کۆبوونەوەکان دەکات.
سەعدی پیرە دەڵێت،ئێمە بۆیە کۆ دەبینەوە تا بگەینە ڕێك کەوتن و سازانی یەکجارەکی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،بەڵام لە ئەگەری نەگەشتنە سازان لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەدا ئێمە بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان دەدەین.
دەربارەی کۆبوونەوەی چوار لایەنەکە سەعدی پیرە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت،کۆبوونەوەی نێوان چوار لایەنەکە ئیجابی بووە و هەر کۆبوونەوەیەکی تریش لە نێوان ئەو چوار لایەنەدا ئەنجام دەدرێت هەر ئیجابی دەبێت.
زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن چوار لایەنەکە ،لەسەر دوو بژاردە ڕێك کەوتوون و کردوویانە بە نوسراوێك و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەدا بە فەڕمی دەیخەنە بەردەستی پارتی.