نوچه‌نێت – ئه‌خبار عێراق
له میانه‌ی بارگرژیه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی رووسیا به چڕی له سوریا و په‌ڕینه‌وه‌ی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كانی روسیا بۆ سوریا له رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی سوریا بڵاو بوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكی لێكه‌وته‌وه له ئه‌نبار .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار له به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند كه ئه‌مرؤ سێشه‌ممه فرۆكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بارهه‌ڵگری رووسی له جۆری ” نه‌تی نۆڤ AN124″ له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی نیشتوه‌ته‌وه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆری هه‌ڵگرتبوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فڕۆكه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 300 ته‌ن چه‌كی جۆراوجۆری قورس و مامناوه‌ند و پیتاكی سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو ، ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و بارانه له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌ی عێراق- روسیا دێن بۆ پڕچه‌ك كردنی سوپا و پۆلیسی عێراق له دژی داعش.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزیش دوێنێ دووشه‌ممه باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئه‌مریكا شكستی هیناوه له رازی كردنی حكومه‌تی عێراق بۆ رێگرتن له هه‌ڵفڕینی فڕۆكه رویه‌كان له عێراقه‌وه بۆ سوریا له رێگه‌ی ئاسمانه‌كه‌یه‌وه له كاتیكدا به‌رپرسه عێراقیه‌كان به‌ڵێنیان دابوو چاو به‌و بابه‌ته‌دا بخشێننه‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان له‌وباره‌وه نه‌نا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه عێراقیه‌كان تا ئێستا هیچ كارێكیان نه‌كردوه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا.