نوچه‌نێت-قه‌نته‌ره
فیلفرید بوختا توێژه‌ر له زانسته ئیسلامیه‌كاندا له نوسینێكی نوێیدا به ناوی ” تیرۆر له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپا” هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه كردنی رێكخراوی داعش و لێكهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی عێراقی شیكردوه‌ته‌وه، ئۆلریش فۆن شیفرین رۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه كه چه‌ندین ساڵ وه‌ك شیكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌غدا كاری كردوه.
- هیرشی داعش بۆسه‌ر موسڵ به‌لای زۆر كه‌سه‌وه شتێكی كتوپڕ بوو، به‌ڵام ئایا ناكرێ به جۆرێك له جۆره‌كان به‌رده‌وامیی دان بێت به‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی سوننه‌كان له دژی حكومه‌تی هه‌ژموون شیعه‌ی ناوه‌ند؟
فێلفرید بوختا : رێكخراوی داعش ئه‌و بۆشاییه‌ی قۆسته‌وه كه له‌لایه‌نی سوننی‌دا له ماوه‌ی ساڵانی 2011 – 2013 دروست ببو ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی شیعه‌ی عێراق نوری مالكی گرنگترین سیاسه‌توانه سوننیه‌كانی په‌راوێز خست و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پێنه‌دان به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر مالیكی‌دا هیچ هێزیكی هاوتای خۆی نه‌ما ، بۆیه توانی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت فه‌رمان بكات و ئه‌م دۆخه‌ی به‌هه‌ل قۆسته‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ركابه‌ره سوننه‌كانی و دادگایی كردنیان به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌جێ بهێڵن.
له میانه‌ی دوور خستنه‌وه‌ی سیاسه‌توانه سوننه‌كان ، بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له ساڵی 2011 له پارێزگا سوننیه‌كانی دیاله و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار دروست بوو، سه‌رانی ئه‌و ناڕه‌زاییانه داوایان ده‌كرد راپرسی گشتی له پارێزگاكانیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ببنه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، كه ئه‌مه‌ش مافێكه به ڕوونی له ده‌ستوری عیراقدا ئاماژه‌ی پێكراوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپرسییانه ئه‌نجام بدرانایه ئه‌وا ده‌توانرا ده‌نگی زۆرینه‌ی سوننه به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه مالیكی ئه‌مه‌ی نه‌ده‌ویست، بۆیه به زه‌بری هێز رووبه‌ڕووی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان بوه‌وه.
- ئایا مالیكی رێخۆشكه‌ر بوو بۆ هاتنی رێكخراوی داعش له رێگه‌ی دورخستنه‌وه‌ی سوننه و په‌راوێز خستنیان؟
فێلفرید بوختا: سوننه هیچ كه‌سێكی بۆ نه‌مابوه‌وه كه ده‌نگێكی به‌هیزی هه‌بێت و بتوانێت گۆڕانكارییه‌ك بكات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان، به سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زاییه‌كان ئه‌و هیوایه‌ش كه مابوه‌وه بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدای هه‌ژموون شیعه، نه‌ما. ئه‌مه‌ش بوه هۆی چه‌كدار بوونی بزوتنه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان و هاندانی زۆر له سوننه‌كان بۆ چوونه ناو داعش، داعش‌یش توڕه‌یی سوننه داخ له‌دڵه‌كانی قۆسته‌وه و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی كرده موڵكی خۆی و بۆ ئامانجی خۆی به‌كاری هێنا.
- ئایا له‌ناو سیاسه‌توانه‌كاندا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه بیانه‌وێت ئم كێشانه‌ی نێوان شیعه و سوننه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
لفرید بوختا: هه‌ژموونی سیاسه‌توانه توندڕه‌وه‌كان به‌سه‌ر لایه‌نی شیعه‌دا زاڵه وه‌ك ” ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی” سه‌ر به ئیران و ره‌وتی سه‌در، به دلنیاییه‌وه حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیش كه تا ئێستاش له‌ژێر هه‌ژموونی مالیكیدایه. ئه‌م لایه‌نانه ئاماده‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان نین ، له لایه‌نی سوننه‌كانیش چه‌ند سیاسه‌توانێك هه‌ن كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخی نوێ‌دا بگونجێن و واز له خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پێشوو بێنن، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها به‌شێكی كه‌من، جگه له لیستی ” ئه‌لعێراقیه” به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ، هێزیكی تری نیشتیمانی عه‌لمانی نیه بتوانێت خۆی رابگرێت له‌به‌رده‌م توندره‌وه تائیفییه‌كانی هه‌ردوولا.
- تاچه‌ند هاوڵاتیانی سوننه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش؟
فێلفرید بوختا: به‌پیی ئه‌زموونی من زۆرینه‌ی سونه ده‌مارگیری ئاینییان نیه، پێموایه ئه‌وانه‌ی بڕوایان به داعش هه‌یه كه‌من، سوننه‌كان بۆیه باری قورسی داعش هه‌ڵده‌گرن چونكه هیچ چارێكی تریان نیه، بیروڕای زۆربه‌ی سوننه له‌گه‌ڵ نیشتمانیبوون و عه‌لمانی بوونه ، پیناسی تائیفی كه‌متر جێگه‌ی بایه‌خ بوه به پێچه‌وانه‌ی شیعه‌كان، ئه‌وان له پله‌ی یه‌كه‌مدا خۆیان وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌بینن، پاشان وه‌ك موسڵمان و پاشان وه‌ك سوننه. به‌ڵام دوور خستنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات بوه هۆی به‌هێز بوونی هه‌ستی مه‌زهه‌بییان.
- رۆڵی جیهادییه بیانیه‌كان چیه له‌ناو داعشدا ؟
فێلفرید بوختا: جگه له كه‌مێك زانیاری بڕواپێكراو هیچ شتیكی تر نیه. له‌ماوه‌ی نیشته‌جێبوونم له به‌غدا له‌ماوه‌ی ساڵانی 2005- 2011 رێكخراوی قاعیده له عێراق بوونی هه‌بوو پێش داعش، زۆرترینییان سعودی و تونسی و مه‌غریبی بوون كه‌مینه‌یه‌كیان عێراقی بوون، دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرس و ئه‌فسه‌رانی رژێمی پێشوو چوونه ناویان ، كه ئه‌وانه لێزان بوون له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌ستی یه‌كیان ده‌گوشی له‌خۆشیدا كاتێك مالیكی هه‌ڵه‌ی په‌راوێز خستنی سوننه‌كانی كرد ، چونكه به‌وه بێ مه‌به‌ست یارمه‌تیدان.
- قه‌باره‌ی كاریگه‌ری به‌عسییه‌كان له‌سه‌ر رێكخراوی داعش چه‌نده؟
فیلفرید بوختا: زانیاری ورد له‌به‌رده‌ستدا نیه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان به‌عسییه‌كانی ناو داعش و جیهادییه‌كانی تر ، به‌ڵام بابه‌تی دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ویتر ، جگه له خه‌مڵاندن هیچیتر نیه، روانگه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت به‌عسیه راكردوه‌كان رێكخراوی داعش به‌كار ده‌هینن بۆ هێنانه‌دی ئامانجه كۆنه‌كه‌ی سه‌ددام حسین كه یه‌كگرتنی هه‌موو عه‌ره‌ب له عێراقه‌وه‌و و كۆكردنه‌وه‌یان له یه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیدایه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ نیه جگه له تیۆرییه‌كی كوده‌تا .
- ئه‌و رۆڵه چییه كه لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌یبینن له جه‌مسه‌رگیری تایفه‌گه‌ریدا ؟
فیلفرید بوختا: سعودیه‌كان رۆلێكی روخێنه‌ر ده‌بینن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، پاڵپشتی زۆر له گروپ و پارتی جۆراوجۆری ناو عیراق ده‌كه‌ن له‌پشت په‌رده‌وه، تیایاندایه میانڕه‌وه و هه‌یانه سه‌له‌فی، به ئامانجی زۆرهێنان بۆ حكومه‌تی شیعه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها هاوكاره ئێرانیه‌كانیان، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سعودی به سیفه‌تی تاكه كه‌س پاڵپشتی دارایی رێكخراوی داعش له عێراق و به‌ره‌ی نوسره له سوریا ده‌كه‌ن .
- ئه‌ی لایه‌نی ئێرانی چۆنه؟
فێلفرێد بوختا: ئێرانیه‌كانیش سیاسه‌تێكی دروست په‌یڕه‌و ناكه‌ن و هه‌وڵی سنوردار كردنی سوننه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی سیاسی‌یان ده‌ده‌ن، گرنگترین ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ عێراقیك دروست نه‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه بێت بۆسه‌ری وه‌ك له سه‌رده‌می سه‌ددام حسیندا روویدا و جارێكی تر له خاكی عیراقه‌وه جه‌نگ له دژی هه‌ڵنه‌گیرسیت. ئه‌مه ئامانجی ستراتیژی هه‌ره گرنگیه‌تی ، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش ئێران پێویستی به حكومه‌تێكی شیعه‌ی پاشكۆی خۆی هه‌یه، سوپای پاسدارانی ئێران له عیراق و سوریا جگه له هێشتنه‌وه‌ی شیعه‌كان له حكومه‌تدا و فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتیان هیچ كارێكی تری نیه .
- به‌ڵام مالیكی و سیاسه‌توانه‌كانی تری شیعه هه‌میشه ئه‌وه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردوه كه ئێران ویستویه‌تی؟
فێلفرید بوختا: ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عیراق و نوری مالیكی و هه‌روه‌ها رابه‌ری میلیشیا موقته‌دا سه‌در ئه‌و سیاسیانه نین كه هیچ خه‌مێكیان نه‌بێت جگه له پاشكۆیی ئێران، ئێرانیش ملكه‌چیی ته‌واوی پێویست نیه، ئه‌وه‌ی گرنگه لای ئێران ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست عێراقیه شیعه‌كانه‌وه بێت و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان بپارێزن، بۆ ئێران به‌سه باشوری شیعه نشین و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و به‌غدا و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ژموونی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بێت، تاران به‌م دۆخه‌ی ئێستا رازییه.
- ئایا ئه‌م ململانێیه له كۆتاییدا نابێته هۆی دابه‌شبوونی وڵات؟
فیلفرید بوختا: وڵات ئێستا دابه‌شبوه و جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی، عیراق ته‌نها له‌رووی یاساییه‌وه ماوه ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوه‌ته سێ ده‌وڵه‌ت: ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت كه به‌غدا و باشور ده‌گرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا هه‌رێمیكی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمیش هه‌ولێر جاڕی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌دابێت به‌ڵام هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تیدایه كه ده‌وڵه‌ت پێویستیه‌تی ، باكور و رۆژئاواش به‌و پێیه‌ی به‌شێكن له ناوچه‌كانی رێكخراوی داعش ، دووباره ناتوانرێت ناوچه‌كانی له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی عیراقدا بلكێنرێته‌وه به‌یه‌كه‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وله‌تیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه عیراق تا ئێستاش هه‌ر یه‌ك ده‌وڵه‌ته له‌ناو ئه‌و سنوره‌ی كه له ساڵی 1918 ه‌وه هه‌یبوه ، ئه‌م بانگه‌شه‌یه ته‌نها ئه‌فسانه‌یه.
- به‌ڵام له كتیبه‌كه‌تدا ئه‌وه به‌دوور نازانی كه رێكخراوی داعش‌یش توشی داروخانی ناوخۆیی ببێت.
فیلفرید بوختا: ئه‌وه به‌دوور نازانم ، به‌ڵام روودانیشی زۆر چاوه‌ڕوانكراو نیه. سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی داعش په‌یوه‌سته به توانای ئه‌و رێكخراوه بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دانیشتوان و پاراستنی ژێرخان، رێكخراوی داعش زیاتر له ساڵێكه پاریزگاری كردوه له مانه‌وه‌ی كیانی ده‌وڵه‌ته نویكه‌ی ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه داهاتی دارایی پێویستی له‌به‌رده‌ستدایه و چه‌ندین به‌عسی شاره‌زای كاربه‌ڕیوه بردنی له‌گه‌ڵدان كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن له به‌ڕیوه‌بردندا ، پێموایه ئاستی بژیوی له ناوچه‌كانی ژیر ده‌ستی داعش دێته خواره‌وه ، به‌ڵام كیانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه توشی داڕووخان نابێت.
- هیچ پێشبینیه‌كی ئه‌رێنیت هه‌یه بۆ كۆتایی هینان به گفتوگۆكه‌مان؟
فیلفرید بوختا: نه‌خێر، پێویستی واقیعی بین، ئه‌مریكیه‌كان وازیان هێنا له‌و تموحه‌یان كه تاكه هیزی پاراستنی سیستمه‌كه‌ن، له كاره‌ساتی عیراقه‌وه تێگه‌یشتن كه ناتوانن هیچ شتیك له‌وێ ببه‌نه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها توشی زیان بوون. تێكشكاندنی داعش له رێگه‌ی هیرشه ئاسمانیه‌كانه‌وه رێی تێناچێ ، له‌لایه‌كی تره‌وه به توندی ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه دووباره سه‌دان هه‌زار سه‌رباز بنێرێته‌وه عیراق ، له‌بری ئه‌وه پێیان باشتره ئه‌و جه‌نگه بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و میلیشیا شعه‌كان به‌جیبهێڵێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر شیعه‌كان له سوپای پاسدارانی ئێرانیشه‌وه فه‌رمان وه‌ربگرن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ژیانی سه‌ربازه‌كانی بپاریزیت و پاره‌ش خه‌رج نه‌كات.
ئۆباما ئیستا پشت به ستراتیژیه‌تێكی نوێ ده‌به‌ستێت كه تیایدا ورده ورده و به نهینی له سعودیه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه وای ده‌بینێت سعودیه پشتیوانی له پشێوی ده‌كات جا له یه‌مه‌ن بێت یان له سوریا، هه‌روها به وریاییه‌وه له ئێران نزیك ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ندێك له گوتاره حه‌ماسی و شۆڕشگێڕییه‌كانی دووربكه‌وێته‌وه و ببێته یاریكه‌رێكی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیكه‌ر له ناوچه‌كه‌دا.