سکاڵا لە دژى ئاشتى هەورامى تۆمار دەکرێت

0

نوچەنێت

سەرۆکى داواکارى گشتی فەرمانیداوە کە لێکۆڵینەوە لە وەزیرى سامانە سرووشتییەکان بکرێت لە سەر بە هەدەردانى موڵک و سامانى گشتى.

سازگار عەلى ناجی عەتار، سەرۆکى داواکارى گشتى هەرێمى کوردستان، بە نووسراوى ژمارە (13826) کە لە رۆژى 20ى ئاب دەرچووە، داواى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى هەولێر کردووە، بە گوێڕەى ماددەى 341 لە یاسای سزادانى عێراقى ساڵى 1969، رێکارى یاسایی دژى ئاشتى هەورامى وەزیرى سامانە سرووشتییەکان بگرێتەبەر، بە هۆی ئەوەى کە سامان و موڵکى گشتى بە هەدەرداوە و بڕى (122) هەزار و هەشتاو پێنج تۆن نەوتى رەشی بۆ کۆمپانیای (زیپۆ) تەرخانکردووە کە مۆڵەتی نییە و وەهمییە.

ئەم داوایەى داواکارى گشتی، دواى ئەوە دێت کە سۆران عومەر ئەندامى لێژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان، لە سەرەتای مانگى تەمموزدا سکاڵاى لە سەر وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان تۆمار کردووە دوێنێ دووشەممە 14ى ئەیلول، لە ئاکاونتى فەیسبووکى خۆی ئەنجامى سکاڵاکەى بڵاو کردەوە.

نازم کبیر، ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند” کێشەکە لەوەیدایە هەموو پرسێک لە کوردستان بە سیاسیدەکرێ، ئەگەرنا ئاسایی و یاساییە سکاڵاتۆمار بکرێ یا خود وەزیرێک بانگهێشتى پەرلەمان بکرێ،
نابراو گوتی: دادگا سەروەرە و سرووشتییە، کە وەزیرێک سکاڵاى لە سەر تۆمار بکرێ و بچێتە بەردەم دادگا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com